١٨ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٥
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران: ئێمە ملکەچی هیچ زویرییەک نابین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە ژێرباری هیچ زەلیلی و زویریەک نابین. ئەمە باوەڕی ئێمەیە، بەڵام ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕین.

  سەرۆک مەسعوود پزشکیان، ئێمە هەنگاوەکەمان بە وتووێژەوە نەبەستەوە و من لە ناخی دڵەوە ئەمە دەڵێم و بەنیازم دروشم بڵێمەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەواوەتی دڵنیام ئەگەر بتوانین ئاشتی و ئارامی بەدەستبهێنین، بەدڵنیاییەوە زۆر شت بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، ئەوە مانای ئەوە نییە کە دەمرین یان کێشەمان دەبێت، بەدڵنیاییەوە پێویستە ڕێگەمان پێبدەن [شتێک بکەین].

ئاماژه ی به وه شدا: هەوڵ دەدەین ناکۆکییه ناوچەیییەکانمان چارەسەر بکەین و هەروەها هەوڵ دەدەین ناکۆکییەکانمان لەگەڵ جیهان چارەسەر بکەین و نەبووین و بەدوای شەڕدا و نین .

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئێمە قوربانی تیرۆرین، زیاتر لە 26هەزار کەسیش لەم وڵاتدا تیرۆر کراون. هەروەها ئیسرائیل بە فەرمی تیرۆر دەکات، و هەرچی بیەوێت دەیکات و دواتر وڵاتانی ڕۆژئاوایی دادەنیشن و باسی مافی مرۆڤ دەکەن.

جەختیشی لەوە کردەوە: ئێمە خۆمان بە گەمارۆکانەوە نەبەستەوە و بە ڕێگای خۆماندا دەڕۆین. بە فەزڵی خودا هیچ زویریەک قبووڵ ناکەین و ئەمەش باوەڕ و قەناعەتمانە و لەگەڵ هیچ کەسێکدا لە شەڕدا نین و دەمانەوێت جیهان ئارام بێت و هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی بە ئارامی بژین.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha